راگه‌یاندنی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه
به مه‌به‌ستی:
1- داكۆكی له مافه‌كانی ژنان له كۆمه‌ڵگای كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی ژنان و پشتیوانی له خه‌باتی ئه‌وان دژ به سته‌م و هه‌ڵاواردنی جنسی له رژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران،
2- رێكخستنی ژنانی تێكۆشه‌ر و پێشكه‌وتنخوازی كوردستان له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران‌دا،
3- ناساندنی مێژووی خه‌باتكارانه‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه له سێ ده‌یه‌ی رابوردوودا،
4- بردنه سه‌ری ئاستی وشیاری ژنانی ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه و هه‌وڵ دان بۆ به‌شداریی گونجاویان له هه‌موو بووارهكان و ئاسته‌كانی چالاكیی حیزبی‌دا،
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه، هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی یازده‌هه‌م، له یه‌كه‌مین پلێنۆمی خۆی دا بڕیاری پێك هێنانی رێكخراوی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ی په‌سند كرد. چۆنیه‌تی كار و پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌م رێكخراوه‌یه له داهاتوودا به ئاگاداریی هه‌مووان ده‌گات.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
2006نۆڤامبری